وێنەیەکی دەروون گێژەن تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەتەنێت

دەروون گێژەن پێشکەشکاری بەرنامەی شەقامی nrt2 وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە بەشێوەیەکی بەربڵاو بڵاوکراوەتەوە باس لەوە دەکات کە ئەو وێنەیە کەسێک بە کامێراو بە نهێنی لەگەڵیدا گیراوە.

دەروون ئەو وێنەیەی لە پێگەی تایبەتی خۆی بڵاوکردووەتەوە نوسیویەتی "ھیوادارم لە ئاست ئەو ڕوانینەی ئەم بەڕێزەبم...
ئەم ھاوڕێیە کاردەکات لە بەنزینخانەیەک لە ڕێگەی نێوان کەرکوک - ھەولێر منیش لە چەند شەوی ڕابردوودا لەوێوە تێپەڕیم و بەنزینم تێکرد، دوای چەند رۆژێک ئەم وێنەیەم بۆھات و نوسیبووی کاک دەروون زۆرم حەزدەرکرد وێنەت لەگەڵ بگرم بەڵام رووم نەھات بۆیە لە کامێرای چاودێریەکەوە ئەم وێنەیەم گرت".

هەروەها دەروون نوسیویەتی "منیش پێمووت و لێرەشەوە پێیەڵێم ئەمجارە من دێم و من داوای وێنەگرتنت لێدەکەم لەبەر ئەوەی ئەوەندە گەورەو بەڕێزیت".




PM:08:10:04/09/2016