هونەرمەندی ناسراوی كورد ناسری ڕەزازی وێنەیەكی نوێی خۆی هاوسەركەی بڵاودەكاتەوە.
ناسری ڕەزازی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنەیەكی خۆی و ئێرانی هاوسەری بڵاودەكاتەوە كە لە ناوچەی دوكانی گەشتیاری گرتویانە.
ڕەزازی دوای ماوەیەك لە كۆچی دوای مەرزییە فەریقی خێزانی لەگەڵ خانمێكی خەڵكی مەریوان بەناوی ئێران ژیانی هاوسەرگیری پێكهێنایەوە و لەئێستاشدا پێكەوە لە شارۆچكەی دوكان نیشتەجێن، لە چەند بۆنەیەكی كۆمەڵایەتیشدا پێكەوە دەركەوتوون.