هێڤی هیوای پێشكەشكار و پەیامنێری كەناڵی كوردستان تیڤی، باسی جلەكانی دەكات.
هێڤی هیوا لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنەیەكی خۆی بڵاودەكاتەوە و لەگەڵیشیدا وتەیەك لەبارەی ڕەوشتی و شێوازی جلەكانی بڵاودەكاتەوە كە بەردەوام دایكی پێی دەڵێت.
هێڤی ئاماژە بەوە دەكات كە دایكی هەمیشە پێی دەڵێت "كچم گرنگ نییە جلەكانت كۆن بن یان ناشرین، گرنگ ڕەوشتت لە جلەكانت جوانتربێت، چونكە ڕەوشت جوانترین پۆشاكە بۆ ئافرەت".
هێڤی هیوا لە سلێمانی لەدایك بووە و خێزاندارە و ماوەی 12 ساڵە وەك پەیامنێر و پێشكەشكار لە كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی كار دەكات.