فه‌رهاد دۆڵه‌مه‌ڕی په‌یامنێری دیاری ڕووداو له فه‌یسبووک
وێنه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات هاوسه‌رگیری کردووه.
په‌یامنێری دیاری که‌ناڵی ڕووداو، فه‌رهاد دۆڵمه‌ڕی له
پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک وێنه‌یه‌کی بڵاوکردووه‌ته‌وه
که له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌که‌یدایه و هه‌ردووکیان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌ڵقه‌که‌ی ده‌ستیانکردووه
و هه‌ودارانیشیان پیرۆزباییان لێ کردوون.
فه‌رهاد دۆڵه‌مه‌ری له 1ی ته‌موز 1989 له‌دایک بووه و
یه‌کێکه له په‌یامنێره چالاکه‌کانی هه‌ولێری تۆڕی میدیایی ڕووداو.