سۆلین ده‌رباره‌ی ماچ ده‌دوێت

سۆلین جیاد دڵپاک خانمه‌ ئه‌کته‌ری کورد ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌ فیلمدا ماچ بکات و ده‌ڵێت "قبووڵم نییه‌".

له‌ میانی لێدوانێکیدا بۆ که‌ی مه‌گه‌زین سۆلین جیھاد دڵپاک ڕایگه‌یاند "نەخێر بەشداری لەو فیلمانەدا ناکەم، چوونکە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا بەھیچ جۆرێک قبووڵ ناکرێ، منیش قبوڵم نییە، دواتر بە گرتەیەکی ماچ کردن ھیچ ناگۆڕێ، ئەگەر ئێمە سەیرێکی فیلمەکانی ئێران بکەین بەھیچ شێوەیەک لەمسی تێدا بەکارنایەت، بەڵام لەھەموو ڕوویەکەوە جوانترین کار بەرھەم دەھێنن"

سۆلین جیھاد دڵپاک ساڵی ١٩٩١ لەشاری سلێمانی لەدایکبووە و خەڵکی شاری کەرکووکە، دەرچووی پەیمانگەی ھونەرەجوانەکانی سلێمانییه.




PM:07:18:11/09/2016