دەروون گێژەن دوای جیابوونەوەی لە هەژان لەسەر ئافرەت چی دەڵێت؟

پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو پێی وایە ئافرەت دوو ڕێگای هەیە، یان دەبێت بە فریشتە یاخود بە شەیتان.

دەروون لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی "ئافرەت نێوانی ئەم دوو ڕێگەیەی نیە، یان وەك فریشتیە و ئەتپەرستێت یاخود وەك شەیتانە و ڕەجمت دەكات".

هەروەها دەروون لە وەڵامی کۆمێنتێکیشدا لەسەر ئەو وێنەیە دەڵێت ""هەندێك لە هاوڕێیان هەڵە تێگەشتنتان هەیە بەوەی قسەكەتان بە شەخسی كردووە، دواتر پیاوم نەشوبهاندووە بە خوا، دواتریش قسەكە دوو دیوە بۆچی هەر بە دیوە خراپەكەیەوە نیشتونەتەوە، ئەترسم ئەو بەڕێزانە خۆیان لەو دیوەیدا ببینەوە (بۆ پێكەنین ئەمەم نوسی ئەمەش نەكەن بە مەوزووع".)

ئەم قسانەی دەروون گێژەن لە کاتێکدا دێت کە ئەو پێشکەشکار و هونەرمەندە، ئەمساڵ بە فەرمی لە هەژان هێرشی هاوسەری جیابووە کە ئەویش بە هەمانشێوە هونەرمەند و پێشکەشکارە.




AM:02:01:12/09/2016