وێنە...هەرگیز هێڤی هیواتان بەم شێوەیە بینیوە؟

هێڤی هیوا پێشكەشكار و پەیامنێر كەناڵی كوردستان تیڤی بەشێوەیەكی جیاواز دەردەكەوێت.

هێڤی هیوا لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنەیەكی خۆی بڵاودەكاتەوە كە بە سناپ چات گرتویەتی و ڕوخساری خۆی بەو پرۆگرامە وەك ئاسك لێكردووە، لەگەڵ وێنەكەشدا ئاماژە سەختی و ئازارەكانی ژیان دەكات.

هێڤی لەگەڵ وێنەكەدا نوسیوێتی "بە ڕۆحێكی پاك وەك ڕۆحی ئاسك و دڵیكی ناسك وەك دڵی ئاسك و دوو چاوی هەمیشە ئامادە بۆ فرمێسك ڕشتن وەك دوو چاوی ئاسك ، ‌ بەرگە گرتنی ئەم ژیانە نیمچە جەنگەڵ و سەخت و پڕ ئازاردان و دڵشكانە بەڕاستی زەحمەتە".

هێڤی هیوا لە سلێمانی لەدایك بووە و ماوەی 12 ساڵە وەك پەیامێنر و پێشكەشكار لە كەناڵی كوردستان تیڤی كاردەكات.





PM:12:52:15/09/2016