هونەرمەندی
كۆمیدی حەمکۆ لە پەیامێکدا وازهێنانی خۆی لە پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاند.
لەتۆڕیکۆمەلآیەتی فەیسبووک حەمکۆ لە پەیامەكەیدا کە ڤیدیۆکەشی بلوکردۆتەوە، دەڵێت " وەك ئاگادارن، مێژوویەكی سەخت
و دژوارم هەبوە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كە دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی نەخوازیاری ناوخۆ
.بەڵام بۆ یەكەمجار لە مێژووی هونەری كوردیدا بەڕێگای كۆمێدیای سیاسی پشتگیری پارتیم
كرد لەكاتێكدا لە هەولێر تەنها باڵەخانەی شیراتۆن و بارەگای لقی دووی لە دەستدا مابوو.
لەو سەردەمانە ئەو عەنتەر و بزنسمان و ماستاچیانەی ئێستا لە ژێر زەمینەكان خۆیان حەشار
دابوو، بەشێكی تریان بەرەو مەسیف رایان كرد".
لە درێژەی قسەکانیدا حەمکۆ دەڵێت"لە پاش ماوەیەكی زۆر لە دەرەوەی وڵات بە
ئەزمونێكی پڕ و مۆدێرن گەڕامەوە باوەشی كوردستانی دایك، بۆئەوەی دووبارە بە شێوازێكی
مۆدێرن و شارستانی بگەڕێمەوە ناو گۆڕەپانی خزمەتكردنی وڵات، بۆیە چاوم بە چەندین بەرپرسی
باڵای پارتی كەوت و ویستم تێیانبگەیەنم حەمكۆ ئامادەیە بە شێوازێكی نوێ خزمەت بكات،
بەڵام لەسەر بادان زیاتر، هیچ هەڵوێستێكیان نەبوو".
ئەو
هونەرمەندە كۆمیدیە ئاشکرای دەکات كە مەسعود بارزانی بینیوە و لەگەڵیدا گەیشتۆتە
ئەو رێككەوتنەی لە راگەیاندن ئازاد بێت لە پراكتیزەكردنی دیموكراسی و بەڕێگای كۆمێدیا
خاڵە لاوازەكانی دەسەڵات بخاتەڕوو، هەروەها بژێوی ژیانی دابین بكەن.
ئەو لەسەردابینکردنی ژیانی دەڵێت "لەگەڵ تەواوبوونی چاوپێكەوتنەكەم
لەگەڵ جەنابی سەرۆك و هاتنە دەرەوەم، شەبەكە نەما و نە هیچم گۆت و نە هیچیش كرا، دووبارە
كەوتمەوە وڵاتی غەریبی".
حەمکۆ کە بەیەکێک لە دیارترین هونەرمەندە کۆمیدیەکانی هەولێر هەژمار
دەکرێت، لەكۆتایی نووسینەکەیدا جەخت لەوە
دەکاتەوە بێ لایەنە
و پەیوەندی بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە نەماوە و وەك مرۆڤێكی ئازاد درێژە بە خزمەت
دەدات و لەمەودوا تەنها سەر بە خوا و كورد و خەڵكی كوردستان دەبێت.