میدیا جیهانییەكان و چەندین لێدانەوەی جیاواز بۆ هۆكارەكانی جیابونەوەی ئەنجلینا جولی و براد پیت دەكەن، باس لە ناپاكی هاوسەرگیری دەكەن.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (Page 6)، جولی كاتێك بڕیاری جیابونەوەی داوە كە پەیوەندی نێوان هاوسەرەكەی و ئەستێرەی فەرەنسی ماریۆن كۆتیاری بۆ ئاشكرا بووە، ئەمەش دوای ئەوەی پێكەوە لە فیلمێكدا ڕۆڵیان بینیوە لە لەندەن بۆ وێنەگرتنی فیلمەكە ماوەتەوە.
بەپێی هەواڵەكە ئەو ئەستێرەیە كاتێك گومانی ناپاكی هاوسەری لە پێت كردووە كەسێك بۆ چاودێری كردنی داناوە و لەگەڵ دڵنیابونەوەش لە هەواڵەكە بڕیاری جیابونەوەی داوە.
لای خۆیەوە خانمە هونەرمەند ماریۆن كۆتیاری تەمەن 40 ساڵ بە فەرمی هەواڵی بونی پەیوەندی لەنێوان خۆی براد پیتدا ڕەتدەكاتەوە و بە پروپاگەندەی بێمانا ناویدەبات و جەختیكردۆتەوە ئاشكراشی دەكات لەئێستاشدا بە منداڵی دووەمی لەو دەرهێنەری فەرەنسی گیۆم كانیه دووگیانە.
هۆكارێكی دیكەی جیابونەوەی ئەو دوو ئەستێرەیە، ئالودەبونی پیتە بە خواردنەوەی ماددە كهولییەكان كە ئەمەش بێزارییەكی زۆری بۆ جولی و منداڵەكانی دروست كردووە.