خانمە هونەرمەند نیان عەبدوڵا لەو نەخۆشخانەیە چارەسەر وەردەگرێت كە مام جەلال چارەسەری لێوەرگرتووە.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی خێزان نیان عەبدوڵا دوای گەیشتنی بۆ ئەڵمانیا بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی سەردانی نەخۆشخانەی چاریتە دەكات كە پێشتر مام جەلالی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق چارەسەری لێوەرگرتووە.
بەپێی هەواڵەكە ئەو خانمە هونەرمەندە لەلایەن هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە هاوكاری كراوە تا سەردانی ئەو نەخۆشخانەیە بكات، كە بەیەكێك لە باشترین و پێشكەوتووترین نەخۆشخانەكان لەسەر ئاستی ئەڵمانیا و جیهان دادەنرێت.
مام جەلال لە مانگی كانونی دووەمی ساڵی 2012 لە بەغداد توشی جەڵتەی مێشك بوو، دواتر بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی چاریتە كرا لە ئەڵمانیا تا مانگی تەموزی ساڵی 2014 لەو نەخۆشخانەیە مایەوە.