خانمه گۆرانیبێژ مۆنیکا زاهیر که ته‌مه‌نی
26 ساڵه وێنه‌یه‌کی نوێی بڵاوکردووه‌ته‌وه و ئاشکرایکردووه که تاتۆیه‌کی نوێی
له‌سه‌ر جه‌سته‌ی کردووه و که ئه‌ویش لۆگۆی دۆلاره.
له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
فه‌یسبووک، مۆنیکا زاهیر، خوشکی هونه‌رمه‌ند لۆکه زاهیر وێنه‌یه‌کی نوێی خۆی
بڵاوکردووه‌ته‌وه که وێنه‌ی ده‌ستی خۆیه‌تی که لۆگۆی دراوی له‌سه‌ر ده‌ستی
کردووه و پێشترش به تاتۆ له‌سه‌ر ده‌ستی نوسیبووی کوردستان.
مۆنیکا له ساڵی 2015 هاوسه‌رگیری کرد و
له‌و کاته‌شه‌وه له کاری هونه‌ری دوورکه‌وتووه‌ته‌وه و وا باس کرا که وازی له
کاری هونه‌ری هێنابێت.