وێنە...لەنێوان باشور و ڕۆژهەڵاتدا، كێ دەبێتە خاوەنی شاجوانی كوردستان؟

دەستەی بەبازاڕكردن و گەشت وگوزاری هەرێم بۆ ئەمساڵ مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی كوردستان ئەنجام دەدات.

لە سەرەتای مانگی داهاتوودا شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2016 هەڵدەبژێردرێت، ئەمەش دوای ئەوەی ساڵی 2014 و 2015 مەراسیمەكە بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی داریییەوە ئەنجامنەدرا.

بەپێی زانیارییەكان بۆ ئەمساڵ دەیان كچ لە باشور و ڕۆهەلاتی كوردستانەوە خۆیان ناونوس كردووە بەڵام هیچ كچێكی باكور و ڕۆژئاوا بەشداریان نەكردووە هەرچەندە ناونوسین بۆ سەرجەم پارچەكانی كوردستان بووە.

لەنێو بەشداربووەكاندا تەنها چەند كچێكیان دەچنە قۆناغی كۆتایی و دواتریش یەكێكیان بە شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2016 دیاری دەكرێت.
مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی كوردستان بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2012 ئەنجامدرا و لەو ساڵەدا شێنێ عەزیزی لەدایكبووی (1994)ی شاری ڕانیە بە شاجوان هەڵبژێردرا، بۆ ساڵی دواتریش فێنك محەمەد لەدایكبووی (1988)ی سلێمانی بووە شاجوان و لەگەڵیشیدا چەند شاجوانێكی دیكە بۆ چەند بوارێكی جیاواز هەڵبژێردران.




PM:02:07:27/09/2016