وێنە...نیان عەبدوڵا لە نەخۆشخانەكەی ئەڵمانیا دەست لەملانی كێیە؟

خانمە هونەرمەند نیان عەبدوڵا چەند وێنەیەكی خۆی لە نەخۆشخانەی بڵاودەكاتەوە

نیان عەبدوڵا لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە لە كاتێكدا سەردانی نەخۆشخانەی چاریتەی كردووە لە ئەڵمانیا بە مەبەستی وەرگراتنی چارەسەری پزیشكی.

نیان عەبدوڵا دوو وێنەكاندا لە بەردەم نەخۆشخانەكەدا وەستاوە و  لە وێنەیەكی دیكەشدا دەست لەملانی هاوسەر و ئەو پرۆفیسەرەیە كە چارەسەری بۆ دەكات.

ئەو خانمە هیوای خواستووە كە چارەسەرەكەی ماوەیەكی كورت بخایەنێت و بە زووترین كات بگەڕێتەوە كوردستان.

نیان عەبدوڵای تەمەن 40 ساڵ دانیشتووی سلێمانیە و زیاتر لە 20 ساڵە سەرقاڵی گۆرانی وتنە و ماوەیەكیشتە توشی نەخۆشی شێرپەنجەی منداڵدان بووە باری تەندروستی تێكچووە، چەند ڕۆژێك پێش ئێستاش گەشتە ئەڵمانیا تا لەو نەخۆشخانەیە چارەسەر وەربگرێت كە پێشتر مام جەلالی بێ چارەسەر دەكرا.




PM:02:24:27/09/2016