وێنە...خەم بەرۆكی نارین فەقێ دەگرێت

خانمە هونەرمەندی ناسراوی كورد نارین فەقێ توشی ڕووداوێكی نەخۆش دەبێت و كەسێكی نزیكی لەدەست دەدات.

نارین فەقێ لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنەیەكی نەنكی بڵاوكردۆتەوە و ئاماژەی بەوە كردووە كە كۆچی دوای كردووە، دڵتەنگی خۆشی بە بستنی هەواڵەكە دەربڕیوە.

نارین نوسیوێتی "نەنكم لە ڕۆژئاوای كوردستان كۆچی دوایی كرد، هیوادارم لە جێگایەكی جوانی ئاسماندا بێت و هەمیشە وەك ژنێكی بەهێز لە بیرمدا دەمێنێتەوە".

نارین فەقێ ساڵی 1980 لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان لەدایك بووە و ماوەی چەند ساڵێكە دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە و لەئێستادا لەگەڵ هاوسەر و دوو كچەكەی لە سوید نیشتەجێییە.




PM:02:01:29/09/2016