خانمە هونەرمەندی ناسراوی كورد چۆپی فەتاح چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە.
چۆپی فەتاح لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام دوو وێنەی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە كە لە كەنار دەریا گرتویەتی، لە وێنەكانیشدا بە جلێكی ئاساییەوە دەردەكەوێت جیاواز لەوانەی كە زۆر كەس لەو شوێنەدا لەبەری دەكەن.
هەوادارانی ئەو خانمە هونەرمەندە سەرسامی خۆیان بەبینینی وێنەكانی دەردەبڕن و دوای لێدەكەون بەردەوام بێت لە بڵاوكردنەوەی وێنەكانی، هەروەها داوای بەرهەمی نوێشی لێدەكەن.
چۆپی یەكێكە لە خانمە هونەرمەندە ناسراوەكانی كورد كە خاوەنی چەند ئەلبوم و كلیپێكە، جگە لە بواری گۆرانیش، پێشكەشكاری پرۆگرامێكی تایبەتە لە كەناڵی ڕووداو.