ڕەنج شاڵی بەرپرسی بێژەرانی کەناڵی
کەی ئێن ئێن ڕایگەیاند کە دەستیلەکارکێشاوەتەوە و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکات.
لە پێگەی تایبەتی خۆی ڕەنج شاڵی
نوسیویەتی " دەمەوێت
ڕایبگەێنم کە زۆر بە داخەوە من وەک بەپرسی بێژەران و کارمەندی کەناڵی کەی ئێن ئێن
دەستم لەکارکێشاوەتەوە"
هەروەها نوسیویەتی" هەرچەندە بۆ
ماوەیەکی زۆرە لە بیرکردنەیەوەکی قوڵدابووم بۆ ئەوەی نەگەمە بڕیارێکی قورسی لەم
شێوەیە ، بەڵام پێم وایە هەر کەسێکی تر ئەو شێوە لە هەڵسوکەتی بەرامبەر بکرێت
قبوڵی لەم بڕیاڕەی من کەمتر ناکات"
دەقی روونکردنەوەکە:
ڕونکردنەوەیەک سەبارەت بە دەست لەکارکێشانەوەم لە کەناڵی ئازیزی کەی
ئێن ئێن
سڵاو بۆ گشت لایەک .......
دەمەوێت ڕایبگەێنم کە زۆر بە داخەوە من وەک بەپرسی
بێژەران و کارمەندی کەناڵی کەی ئێن ئێن دەستم لەکارکێشاوەتەوە ، هۆکارەکاشی بۆ
ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەکاتی گفت و گۆ کردن لەسەر ئیشی رۆژانەی کاناڵەکە کە من وەک
بەرپرسی بەشێک و بێژەری هەواڵی سیاسی کارم تێدا دەکرد ، بەڵام بەرپرسی کەناڵی کەی
ئێن ئێن ئاقار و رێچکەی گفتوگۆکانی بەلایەکی تردا برد کە لەگەڵ هیچ ئیتیک و
بەهایەکی مرۆڤایەتی و میدیایی و رۆژنامەوانیدا
ناگونجێت .
هەرچەندە بۆ ماوەیەکی زۆرە
لە بیرکردنەیەوەکی قوڵدابووم بۆ ئەوەی نەگەمە بڕیارێکی قورسی لەم شێوەیە ، بەڵام
پێم وایە هەر کەسێکی تر ئەو شێوە لە هەڵسوکەتی بەرامبەر بکرێت قبوڵی لەم بڕیاڕەی
من کەمتر ناکات .
هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم
هاوڕێ و هاوکارانی خۆشەویستم لە کەناڵی زۆر ئازیزی کەی ئێن ئێن دەخوازم ، کە بۆ
ماوەی پێنج ساڵ لێبڕاوانە کارمان پێکەوە کرد .