خانمە پێشکەشکارێکی کورد دوای وازهێنانی لە کاری ڕاگەیاندن بۆ ماوەی ١٧
ساڵ جارێکی دیکە دەستی بە کاری ڕاگەیاندن کردەوە و وێنەکانیشی بوونەتە جێگەی سەرنج
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک.
لانە عەلی لە ئێستادا جارێکی دیکە دەستی بە کاری ڕاگەیاندن کردووەتەوە
بڕیارە بەرنامەی کوردستان ستارز پێشکەش بکات کە تایبەتە بە دیاری کردنی باشترین
گۆرانیبێژ و تێیدا پێشبڕکێ دەکرێت.
ئەو
بە لڤینی ڕاگەیاندووە "پێشتر بێژەر بووم لە کەناڵێکی کوردی و دوای وازهێنان لە ئێستادا
بەهاوکاری مامۆستا ئومێد محەمەد کە سەرپەرشتیاری بەرنامەی(کوردستان ستارز)ە،
دەمەوێت بگەڕێمەوە دنیای نواندن و لە بواری بێژەریدا لەگەڵ هاوکارم هونەرمەند خێرۆ
مهلا کار بکەم".
هەروەها دەڵێت"دەمەوێت لێرەوە سوپاسی هەریەک لەوانە بکەم
کە هاوکارم بوون بگەڕێمەوە سەرکارەکەی ڕابردووم کە هەمیشە خولیام بووە ، بەتایبەت
مامۆستا ئومێد و هونەرمەند خێرۆ مهلا".
لانە ڕاشیگەیاندووە "هونەرمەند خێرۆ مهلا ههم پێشکهشکاریکی بهرنامهکهیه(کوردستان
ستارز) و ههم و گۆرانی بێژێکی ناوداری کورد و تائیستا چهندین کۆنسێرتی کردوو و
داهاتی ئهو کۆنسێرتانه بۆ بواری هاوکاری بهکاری هێناوه".