خانمە پێشکەشکاری شۆخ و شەنگی کەناڵی ڕووداو، لە شاری سلێمانی ڕووماڵی
بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی کرد و جلوبەرگەکەی هەودارانی
سەرسام کردووە.
ڕۆژان لەو فێستیڤاڵەدا ڕۆژانە بە بۆدییەک و تەنورەیەکی کورتەوە
دەردەکەوت کە جلوبەرگێکی گونجاوە بۆ ئەو فێستیڤاڵانە و ئەمەش بووە جێگەی سەرنجی
هەوادارانی.
رۆژان باسی سەردەمی قۆناخی سەرەتایی خوێندنی دەکات لە قوتابخانەو
دەڵێت، لە وێنەکێشان باش نیم، ئەو کاتەی لە قوتابخانەی سەرەتاییش بووم نەمدەتوانی
وێنە بە باشی بکێشم، بەڵام حەزم لە سەیرکردنی فیلمی سینەماییە بە تایبەتی ئەگەر بە
گرووپ چەند کەسێک بین سەیری بکەین و کەسێک هەبێت پێشتررووداوەکانی نێو فیلمەکەم پێ
بڵێت.
ڕۆژان دەڵێت "بەبەردەوامی گوێ لە میوزیک و گۆرانی دەگرم، حەزیشم
لە ژەنینی پیانۆیە، بەگشتی گوێ لە گۆرانییە کوردییەکان دەگرم، بە تایبەتی زەکەریا
عەبدوڵڵا و هۆمەر دزەیی".
هەروەها دەشڵێت "جوانتریم فیلم کە بینیبێتم فیلمی
زۆربا-یە، کە فیلمێکی هاوبەشی یۆنانی-بەریتانییەو لە ساڵی 1964
بڵاوکراوەتەوە"