وێنە...پزیشکەکەی ئەڵمانیا لەبارەی تەندروستی نیان عەبدوڵاوە ئەم بڕیارەیداوە

خانمە هونەرمەندی كورد نیان عەبدوڵا دوای سەردانكردنی ئەڵمانیا لە وەرگرتنی چارەسەرەكانی بەردەوامە.

نیان عەبدوڵا لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە كە لە نەخۆشخانەی چاریتە لە ئەڵمانیا گرتویەتی، ئەویش لەكاتی ئەنجامدانی پشكنین و وەرگرتنی چارەسەرەكان.

ئەو خانمە هونەرمەندە نوسیوێتی " پاش پشكنینێكی زۆری پزیشكەكان و وەرگرتنی چارەسەر كە كاتێكی زۆری خایاندلە نەخۆشخانە دواجار پرۆفیسۆری نەخۆشیەكەم بڕیاریدا كە نەشتەرگەریم بۆ بكرێت".

نیان عەبدوڵا ماوەیەكە توشی نەخۆشی شێرپەنجەی منداڵدان بووە و ماوەیەكیشە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی سەردانی ئەڵمانیای كردووە و لە نەخۆشخانەی چاریتە چارەسەر وەردەگرێت كە پێشتر مام جەلالی لێ چارەسەر دەكرا.




PM:02:11:05/10/2016