وێنە.. تەلار هیرانی تاتۆکەی سەر قاچی ئاشکرا کرد

خانمە هونەرمەند و ئەکتەر، تەلار هیرانی لە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بە شێوەیەکی جیاواز دەرکەوت و بۆ یەکەمجاریش دەرکەوت کە تاتۆیەکی لەسەر قاچی کردووە.

بە گوێرەی وێنەیەک کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە تەلار هیرانی خانمە هونەرمەند و ئەکتەر، لە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بە جلوبەرگێکی جیاوازەوە دەرکەوتووە و ئاشکرا بووە تاتۆیەکی لەسەر قاچی هەیە کە ڕەمزی شانۆیە.

تەلار جگە لەوەی لەسەر قاچی تاتۆی هەیە تاتۆیەکی دیکەشی لەسەر لاملی هەیە و لەسەر دەستیشی تاتۆیەکی دیکەی هەیە.


PM:08:48:06/10/2016