بۆچوونی موژدێن لەسەر شاجوانی کوردستان

خانمە گۆرانیبێژی کورد موژدێن دەڵێت دەبێت  شاجوانی کوردستان جوان بێت، نەک بەو شێوەیە و دەڵێت "هەندێک لەوانە پێویستە نەشتەرگەری جوانکاری بۆ لوتیان بکەن"

لە لێدوانێکی دەنگیدا بۆ سپی میدیا، خانمە گۆرانیىیژی کورد موژدێن سەبارەت بە هەڵبژاردنی ژالیا سیروان وەک شاجوانی ٢٠١٦ ڕایگەیاند "پێویستە مرۆڤ خاوەنی فیکری خۆی بێت، بەڵام کە یەکێک بۆ شاجوانی هەڵدەبژێردرێت، دەبێت جوان بێت، نەک ئاوا ناشرین بێت، بەڵام لوتی زۆر ناشرینە و لە مەغریبی دەچێت، ئێوە شاجوانی کورد هەڵدەبژێرن یان مەغریب".

هەروەها دەڵێت "ئەو کەسێکی زۆر لە خۆ بایی دیارە و پێویستە جوان بێت ماودەم بۆ شاجوانی هەڵدەبژێردرێت، ناکرێت دواتر نەشتەرگەری جوانکاری بکات وەک ئەوەی شاجوانی یەکەمی کوردستان، شاجوان عەزیز بیکات".

باس لەوەشکرد کە ئەو کەسانەی هەڵبژاردنی شاجوان ئەنجام دەدەن گرنگی تەنها بەو کەسانە دەدەن خۆیان بەلاوە گرنگە و دەڵێت "چەندین جار قسەمان لەگەڵ کۆمپانیای بابیلۆن کردووە بۆ ئەوەی کۆنسێرتێک بکەین بۆ ئەوەی پارە کۆبکەینەوە بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی دەروونی بەڵام ئەو کەسانە نەهاتوونەتە پێشەوە، ئەوان تەنها کار بۆ ئەو کەسانە دەکەن کە خۆیان دەیانەوێت".




PM:05:53:07/10/2016