خانمە هونەرمەندی دیاری
کوردستان، پەرواز حسێن سەبارەت بە هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان ڕایگەیاند بەھیوام
شاجوانی ئەمساڵ بتوانێ پرۆژەی گەورە بکات و خزمەتی کورد بکات، بچێتە بەرەکانی جەنگ
و ھیچ نەبێ چەپکە گوڵیان پێشکەش بکات.
لە میانی
لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی کەی مەگەزین، خانمە گۆرانیبێژ پەرواز حسێن ڕایگەیاند لە
ھەموو وڵاتانی دنیا کە مەراسیمێکی لەمشێوەیە ساز دەکرێت ھونەرمەندان بانگێشت
دەکەن، ئێمەیش ھیشمان لە وڵاتانی دیکە کەمتر نییە.
سەبارەت بەوەی بۆچی گۆران ساڵحی هاوسەری لە مەراسیمی هەڵبژاردنی
شاجوانی کوردستاندا لەگەڵیدا نەبووە، پەرواز دەڵێت "گۆران ھەمیشە لەگەڵمە،
بەڵام ئەویش بەرپرسیاریەتی دیکەی ھەبوو بۆیە نەھاتبوو، ئەگەرنا بەر لەھەموویان ئەو
بانگێشت کرابوو".