گەورە هونەرمەندی بەناوبانگی عێراقی یوسف العانی بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
یوسف العانی لەتەمەنی 89 ساڵیدا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی عەمانی پایتەخی ئوردون كۆچی دوای كرد و ڕۆژی پێنج شەممەش لە باڵوێزخانەی عێراق لە ئوردون، مەراسیمێكی تایبەت بۆ ماڵئاوایی ڕێكدەخرێت، دواتر تەرمەكەی ڕەوانەی بەغداد دەكرێتەوە و لە مەراسیمێكی تایبەتدا بەخاك دەسپێردرێت.
ئەو هونەرمەندە ساڵی 1927 لەبەغداد لەدایك بووە و ساڵی 1944 بۆ یەكەمجار دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە، دواتر ساڵی 1952 گروپی هونەری عێراقی دامەزراندووە كە چەندین بەرهەمی ناوزەی لەبوارەكانی شانۆ و سینەما و تەلەفزیۆن پێشكەش كردووە.
یوسف العانی بەهۆی كارەكانییەوە نازناوی هونەرمەندی گەلی پێبەخشراوە و بە یەكێك لە پایە گەورەكانی سەردەمی زێڕینی هونەری عێراقی دادەنرێت.