نیان عەبدوڵا: بەهۆی نەخۆشیەکەمەوە ناوبەناو قاچم لەکاردەکەوێت

خانمە هونەرمەندی ناسراو نیان عەبدوڵا کە ئێستا بۆ چارەسەرکردن لە وڵاتی ئەڵمانیایە، ئەوە ئاشکرا دەکات کە بەهۆی نەخۆشیەکەوە ناو بەناو قاچی دەوەستێت.

نیان عەبدوڵا بەرۆژنامەی ئاژانسی راگەیاندووە" بەو پێیەی نەخۆشیەکەی سادە نییە، چارەسەرەکەشی ئاسان نییەو ناوبەناو سەر هەڵدەداتەوە، زۆرجاریش دەبێتە هۆی لەکارخستنی قاچەکانم و ناتوانم برۆم".

نیان عەبدوڵا کە ئێستا لە نەخۆشخانەی " چاریتیە " لە ئەڵمانیا و بۆ چارەسەرکردن، دەڵێت" بەردەوامم لە چارەسەر وەرگرتن و ئێستا بەرەو باشتر دەڕۆم".

نیان عەبدوڵا لە ساڵی ١٩٩٦ دەستی بەگۆرانی وتن کردوەو تا ساڵی ٢٠١٥ بەردەوامبووە و چەندان کلیپی تۆمار کردووە، ماوەیەکە لە ئەڵمانیا بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی کە شێرپەنجەی " هێلکەدانیە" و لە نەخۆشخانەی " چاریتییە " لەژێر سەرپەرشتی پزیشکدایە.




AM:10:31:12/10/2016