سۆزان عامری شاجوانی زەوی عێراق لەمەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی زەوی جیهاندا بە جلێكی جیاوازەوە دەردەكەوێت.
سۆزان عامر لە مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی زەوی جیهان كە لە وڵاتی فلپین بەڕێوە دەچێت جلی ژێرەوەی ئافرەتان لەبەر ناكات و لەنێو شاجوانەكانی دیكەدا بە جلێكی ئاساییەوە دەردەكەوێت.
پەیجی تایبەتی هەڵبژاردنی شاجوانی زەوی، وێنە كچە بەشداربووەكانی كێبڕكێكەی بە جلی ژێرەوە بڵاوكردۆتەوە، بەڵام سۆزان جیاواز لەوان جلێكی ئاسایی لەبەر كردووە، بەو پێیەی ئەو جۆرە جلە لەگەڵ كلتوری كوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ناگونجێت.
سۆزان عامر خەڵكی شاری سلێمانییە و دوای ئەوەی بە شاجوانی زەوی عێراق هەڵبژێردرا، چۆتە فلپین بۆ بەشداری كردن لە پێشبڕكێی هەڵبژاردنی شاجوانی زەوی جیهان.