نالین بەرواری خانمە پەیامنێری شۆخ و شەنگی ڕووداو لە دهۆك وێنەیەکی
خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە و پێشتریش لە ڕۆژی هاوسەرگیرییەکەیدا بە وێنەکانی بە
عەزی بوکێنییەوە هەمووانی سەرسام کردبوو.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نالین بەرواری
وێنەیەکی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی "لەگەڵ ژیانمدا".
نالین بەرواری دوای ئەوەی لەمانگی ئایاردا ئەڵقەی دەستگیرانی
گۆڕیەوە، لە ٧/٧/٢٠١٦دا هاوسەرگیر کرد.
هاوسەرەكەی ئەو خانمە پەیامنێرە ناوی ئەحمەدە كە بەهەمان شێوە
سەرقاڵی كاری ڕاگەیاندنە و لە بەشی پەخشی ڕووداو كار دەكات.
نالین بەرواری ماوەی چەند ساڵێكە سەرقاڵی كاری
ڕاگەیاندنە و بەر لەو كاركردن لە ڕووداو، پەیامنێری دهۆكی كەناڵی (NRT) بووە.