هونەرمەندی لاوی ڕۆژهەڵات واحید عەلینەژاد وێنەیەكی كۆنی خۆی بڵاودەكاتەوە.
واحید عەلینەژاد لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام، وێنەیەكی خۆی بڵاودەكاتەوە و كە لە تەمەنی هەرزەكاریدا و چەند ساڵێك پێش ئێستا گرتویەتی.
واحید لە وێنەكەدا بە جلێكی ڕەش و قژێكی درێژەوە دەردەكەوێت، باسی لەوەش كردووە كە لەو كاتەدا تەمەنی 18 ساڵە، هەوادارانیشی بە شێوازی جیاواز كۆمێنێتیان بۆ نوسیوە.
واحید عەلینەژاد هونەرمەندێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و ماوەی چەند ساڵێكە لە باشوری كوردستان سەرقاڵی كاری هونەرییە، زۆرجاریش بەهۆی دەركەوتنەكانییەوە ڕوبەڕووی ڕەخنەی زۆر دەبێتەوە.