پێشکەشکارێکی بەناوبانگی کوردسات هاوسەرگیری کرد

ئاری عومەر، پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کوردسات، وێنەیەکی خۆی و کچێکی بڵاوکردەوە و زۆرینەی هەودارانیشی پیرۆزبایی هاوسەرگیری لێ دەکەن، بەڵام خۆی بە هیچ شێوەیەک نەینوسیوە کە هاوسەرگیری کردووە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئاری عومەر، پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئاسمانی کوردسات وێنەی خۆی و کچێکی بڵاوکردووەتەوە و دوو هێمای دڵی داناوە و زۆرێک لە هەودارانیشی پیرۆزباییان لێی کردووە.
ئاری ماوەی چەند ساڵێکە لە کەناڵی ئاسمانی کوردسات پێشکەشکاری بەشێک لە بەرنامەکانیان بووە و هەوادارێکی زۆری هەیە.




PM:10:20:13/10/2016