بەهاری ئەو ژیانە هی منە بەم وێنانە میدیاکانی تورکیای سەرقاڵ کردووە

لئێزگی ئاسار ئوغلوو کە لە درامای ئەو ژیانە هی منە کە لە کەناڵی کورد ماکس نمایش دەکرێت چەند وێنەیەکی بەر لە نەشتەرگەری جوانکاری بڵاوکرایەوە، هەروەها لە دواین دەرکەوتنیدا بە وێنە "وروژێنەرەکانی" میدیای تورکیای داگیر کردووە

ئەو خانمە ئەکتەرە لە نوێترین کاریدا چەند وێنەیەکی بۆ گۆڤارێک گرتووە کە گۆڤارێکی تایبەت بە فۆتۆ مۆدێلە و دەرکەوتنیشی بەو شێیوەیە بووەتە جێگەی باسی میدیاکانی تورکیا.

ناوبراو لە 18 حوزەیرانی ساڵی 1987 لە شاری ئیزمیر لە دایک بووە، پاڵەوانی چەندین درامایەو لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان هەوادارێکی زۆری هەیە بەهۆی نمایشکردنی دراماکەی لە کوردستان.




PM:10:59:14/10/2016