جنێفەر لۆرانس باس لە گرتە سێکسییەکەی دەکات

جنێفەر لۆرانس خانمە ئەکتەری بەناوبانگی جیهان، باس لەو دیمەنە سێکسییە دەکات کە لە دواین فیلمیدا لەگەڵ هونەرمەند کریس برات تۆماری کردووە و دەڵێت بۆ ئەوەی ئەو گرتەیە تۆمار بکەم خۆم سەرخۆش کرد.

جنێفەر لۆرانس دەڵێت "كاتێك دەبوو لەگەڵ هونەرمەند كریس برات سێكس بكەین، من نەمتوانی، بۆیە ناچار بووم خۆش سەرخۆش بكەم و ئەو گرتەیە تۆمار بكەین".

هەرەها ئەو خانمە ئەکتەرە ڕایگەیاند "دوای ئەوەی گرتەكەمان تۆمار كرد و دوای ماوەیەك هاتمەوە سەر خۆم، هەستم بە شەرمێكی زۆر دەكرد، چونكە ئەوە بۆ یەكەمین جارە ماچی پیاوێك بكەم لە بەردەم شاشەدا كە هاوسەری هەیە، چونكە برات هاوسەری هونەرمەند ئانا فارسە، بۆیە ئێستە هەست بە دڵەڕاوكێ و تاوان دەكەم، بەڵام دەبوو لە پێناو فیلمەكەدا ئەوە بكەین".




AM:07:38:16/10/2016