ئەكتەری ناسراوی عێراقی مریەم حسێن ژیانی هاوسەرگیری پێكدەهێنێتەوە و وێنە و ڤیدیۆی ئاهەنگەكەشی هەرا دەنێتەوە.
مریەم حسێن بۆ سێهەم جار لەگەڵ گەنجێكی سعودی ژیانی هاوسەرگیری پێكدەهێنێت و چەند وێنە و گرتەیەكی ئاهەنگە خجیلانەكەشی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەبێتەوە و دەنگدانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
لە وێنەكاندا مریەم بە جلێكی سپی سادەوە دەردەكەوێت، بەڵام لای سكی بەشێوەیەكی ئاشكرا بەرزبونەوەی پێوە دیارە و نیشانەی دووگیانی پێوە دەركەوتووە، ئەمەش بۆتە باسی گەرمی میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.
ئەو خانمە هونەرمەندە ڕەتیكردۆتەوە لێدوان لەسەر دووگیانی بدات و باسی لەو كردووە كە ئەوە تەنیا پەیوەندی خۆی و خێزانەكەیەوە هەیە، بەشێكی میدیاكانیش باسیان لەوە كردووە كە مریەم ماوەیەكە هاوسەرگیری كردووە بەڵام هەواڵەكەی ڕانەگەیاندووە، بەشێكی دیكەش باسیان لەوە كردووە كە مریەم دوای دووگیانبونی بڕیاری هاوسەرگیریداوە.
مریەم حسێن ساڵی 1988 لەدایكێكی مەغریبی و باوكێكی عێراقی لەدایك بووە دواتر جگە لە ڕەگەزنامەی عێراقی، ڕەگەزنامەی ئیماراتیشی بەدەست هێناوە، ساڵی 2009 وەك ئەكتەر دەركەوتووە پێشتر دوو جار هاوسەرگیری كردووە و لە هاوسەركەی جیابۆتەوە.