وێنە...بزانە هودا خەلیل دڵ ڕۆحی لەگەڵ كێدایە

خانمە پێشكەشكار هودا خەلیل پشتگیری خۆی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دەردەبڕێت.

هودا خەلیل لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنەی پێشمەرگەیەك بڵاودەكاتەوە كە ئاڵای داعش دێنێتە خوارەوە و ئاڵای كوردستان بەرزدەكاتەوە، لەگەڵیشیدا ماچی ئاڵاكە دەكات.

هودا لەگەڵ وێنەكەدا نوسیوێتی "دڵمان ڕۆحمان لەگەڵتانە پێشمەرگە، ئەی سومبولی مەردایەتی و قارەمانی".

لەگەڵ هێرشی ڕزكردنەوەی موسڵ و هونەرمەندان و میدیاكاران بەشێوەی جیاواز پەیامی پشتگیری خۆیان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دووپات كردەوە و هیوای سەرلامەتی و سەركەوتنیان بۆ خواستن.




PM:07:09:17/10/2016