خانمە گۆرانی بێژی ناسراو نیان عەبدوڵا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان هه‌رچه‌نده چاره‌سه‌ری ته‌واو بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ی نه‌كراوه.
دوای گه‌رانه‌وه‌ی نیان عه‌بدوڵا له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه و ده‌نوسێت" هه‌رچه‌نده نه‌متوانی درێژه به چاره‌سه‌ریه‌كانم بده‌م له نه‌خۆشخانه‌ی چاریته بۆ نه‌خۆشیه‌كه‌م له‌به‌ر زۆری تێچووی چاره‌سه‌ركردنه‌كان و كورتی ماوه‌ی فیزه‌كه‌م چونكه پزیشكه‌كانم پێیان ڕاگه‌یاندم كه‌پێویسته ماوه‌یه‌كی زیاتر بمێنمه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی كێشه‌ی وه‌ستانی قاچه‌كانم و ئه‌و ئازاره زۆره‌ی كه‌له‌وكاته‌دا بۆم دروست ده بیت كه سێ هه‌فته جارێك توشی ده‌بم و ماوه‌ی دوو ڕۆژ ئه‌خایه‌نێت".
ئەو هەونەرمەندە نووسیوویەتی "ئاگاداریان كردمه‌وه كه پێویسته بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ و هه‌ر 3مانگ جارێك پشكنینم بۆ بكرێت به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆلكردنی نه‌خۆشیه‌كه‌م كه ئه‌مه له‌توانای مندا نیه‌و بۆ من زۆر ئه‌سته‌مه".
نیان عەبدوڵا له دایكبووی شاری سلێمانییه، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵی 1996 یه‌كه‌م كلیپی بڵاوكردۆته‌وه، تائێستا خاوه‌نی نزیكی 50 گۆرانی و چوار ئه‌لبوومه جگه له بوونی ده‌یان كلیپ، دوایین كاری هونه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپی "بێ نسیبم" بوو.