ساز ئاسۆ، خانمە پێشکەشکاری پڕۆگرامی هەڵبژاردنی شاجوانی کورستان، کە
پێشتر لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو کاری کردووە باس لە شەوی هەڵبژاردنی شاجوان دەکات
و دەشڵێت داوای لێکراوە کە خۆی هەڵبژێرێت بۆ هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان.
ساز ئاسۆ ته‌مه‌نی 24 ساڵه و خاوه‌نی 8 بڕوانامه‌ی زانستییه ده‌رچووی
به‌شی بزنسه له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له سلێمانی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ
ڕۆژنامەی ئاژانس دەڵێت " زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه خۆشه‌ویستییه‌كی
زۆر و پشتگیرییه‌كی زۆریان نیشان دام، به‌ڕاستی ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستی و ڕێزه
زۆر مانای زیاتر بوو بۆ من وه‌ك له‌وه‌ی نازناوی شاجوانی كوردستان‌م وه‌ربگرتایه،
من پاش ئه‌وه‌ی داوایان لێ كردم كه ببمه پێشكه‌شكار، پێشیان وتم كه خۆم بۆ
شاجوان كاندید بكه‌م، به‌ڵام من پێشكه‌شكارییه‌كه‌م هه‌ڵبژارد، پێشم وا نییه من
جوانترینی نێوانیان بم و هه‌موو كچه‌كانی دیكه‌م له خۆم لا جوانتره"
دەقی چاوپێکەوتنەکە
پ: له پاش وازهێنانت له كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ده‌ستت به كاری ڕاگه‌یاندن
نه‌كردووه‌ته‌وه؟ به‌نیاز نیت ده‌ست پێ بكه‌یت؟
ساز ئاسۆ: له پاش وازهێنانم لهNRT ڕاسته له هیچ كه‌ناڵێكی دیاریكراو وه‌ك بێژه‌ر كارم نه‌كردووه، به‌ڵام
له بێژه‌ری دانه‌بڕوام و چه‌ندین پڕۆگرامم پێشكه‌ش كردووه، له‌وانه‌ش كۆنسێرتی
ئه‌حمه‌د خه‌لیل و مه‌راسیمی شاجوانی كوردستان 2016 و چه‌ندین پڕۆگرامی سه‌ربه‌خۆی
دیكه، هه‌میشه‌ش وتوومه كه هه‌رگیز واز له كاری ڕاگه‌یاندن ناهێنم، به‌ڵام
كاتێك له كه‌ناڵێكی دیاریكراو كار ده‌كه‌م كه پاره و گرنگیی پێویست بده‌ن به
به‌هره و لێهاتوویی پێشكه‌شكار، نه‌ك ته‌نها حزبایه‌تی و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه
پێشكه‌شكاره‌كه لایه‌نگری كوێیه و بیروڕای چۆنه.
پ: چۆن بوو داوات لێ كرا وه‌ك پێشكه‌شكار له مه‌راسیمی شاجوانی
كوردستان به‌شداری بكه‌یت؟
ساز ئاسۆ: سه‌ره‌تا ئه‌ڤین ئاسۆ په‌یوه‌ندیی پێوه كردم و داوای لێ
كردم كه له مه‌راسیمه‌كه‌دا وه‌ك پێشكه‌شكار به‌شداری بكه‌م، هه‌روه‌ها پێشی
وتم كه بیر له‌وه بكه‌مه‌وه له كه‌ناڵی نێت تیڤی كار بكه‌م، دواتریش بۆ ئه‌و
مه‌راسیمه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بابلیۆن ڕێك كه‌وتین، پاش مه‌راسیمه‌كه‌ش ئه‌ڤین
ئاسۆ هاته لام و ده‌ستخۆشیی لێ كردم، منیش سوپاسیم كرد.
پ: پاش مه‌راسیمه‌كه ده‌وترا كه تۆ جوانترین كچی نێویان بوویت و ده‌بوو
تۆ ببیته شاجوان، بۆچی خۆت كاندید نه‌كرد؟ پێت وا بوو تۆ جوانترینی نێویان بیت؟
ساز ئاسۆ: زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه خۆشه‌ویستییه‌كی
زۆر و پشتگیرییه‌كی زۆریان نیشان دام، به‌ڕاستی ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستی و ڕێزه
زۆر مانای زیاتر بوو بۆ من وه‌ك له‌وه‌ی نازناوی شاجوانی كوردستان‌م وه‌ربگرتایه،
من پاش ئه‌وه‌ی داوایان لێ كردم كه ببمه پێشكه‌شكار، پێشیان وتم كه خۆم بۆ
شاجوان كاندید بكه‌م، به‌ڵام من پێشكه‌شكارییه‌كه‌م هه‌ڵبژارد، پێشم وا نییه من
جوانترینی نێوانیان بم و هه‌موو كچه‌كانی دیكه‌م له خۆم لا جوانتره.
پ: هیچ كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندن داوای ئه‌وه‌ی لێ نه‌كردوویت كه كاریان
له‌گه‌ڵ بكه‌یت؟
ساز ئاسۆ: له پاش وازهێنانم له ئێن ئاڕتی له لایه‌ن زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانی
وه‌ك (كوردسات و ڕووداو و كوردستان 24 و نێت تیڤی) پێم وتراوه كه كاریان له‌گه‌ڵ
بكه‌م، هه‌موو كه‌ناڵه‌كان نا به‌ڵام هه‌ندێكیان ئه‌وه‌نده‌ی به لایانه‌وه گرنگه
كه بۆ حزبه‌كه‌یان كار بكه‌یت و ئاڵای ئه‌وان هه‌ڵبگریت هێنده كاری تۆیان به
لاوه گرنگ نییه، هه‌ر بۆیه تا ئێستا بڕیارم نه‌داوه له هیچ كه‌ناڵێك كار بكه‌م.
پ: تۆ ده‌رچووی به‌شی بزنسیت، له بواره‌كه‌ی خۆت كار ده‌كه‌یت؟
ساز ئاسۆ: من به‌شی بزنسم ته‌واو كردووه و ئێستاش له بواره‌كه‌ی
خۆمدا كار ده‌كه‌م و له كۆمپانیایه‌كدا به‌ڕێوبه‌ری ماركێتینگم.