هەودا ئەحمەد، خانمە
پێشکەشکاری بەناوبانگی کەناڵیKNN لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا وەڵامی چەند
پرسیارێک ناداتەوە و نایەوێت بەشێک لە نهێنییەکانی ژیانی ئاشکرا بکات.
هەودا لە
چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیجی کوردیش وەرد
سینگەرسدا، وەڵامی زۆر پرسیاری تایبەت بە ژیانی دەداتەوە، بەڵام سەبارەت بە
هەبوونی خۆشەویست و عاشق بوونی ئەو وەڵامی پرسیارەکە ناداتەوە و دەڵێت " پێم وایە جوانتر بمێنتەوە هەندێ جار چیرۆکەکان
بە داخراوی جوان ترن نەک بەکراوەی".
هەروەها باس لەوە
دەکات لە ئێستادا ئامدە نییە هاوسەرگیری بکاتەوە و سەبارەت بەوەی ڕابردووی لەگەڵ
کەسدا هەیە دەڵێت " ئەی من لەکوێوە هاتوم لە ڕابردووەوە"
دەقی چاوپێکەوتنەکە
۱/چیرۆکی ژیانی تۆ چۆن دەستی پێکردووە؟!
وەڵام/هەروەک کچکی دی ئەم شارە ژیانم پڕپڕ بو لە
چیرۆکی هەمە چەشن هەمو شت زۆر بەسادەی و جوانی تێپەڕیوە لام.
۲/چەن سەر خێزان؟!
وەڵام/خاوەن دایە و باوە وە دوو برام خۆشم ئەوێن.
۳/مناڵێکی چۆن بویت؟!
وەڵام/ مناڵێکی لەسەر خۆ بوم زۆر پەیوەست بوم بەدایکمەوە.
٤/ژیان بەلاوە جوانە؟!
وەڵام/بەڵێ ژیانم خۆش ئەوێت بەلامەوە جوانە جونکە
دەزانم بەهۆی منەوە ژیانی ئەزیزانم جوان دەبێت.
٥/لە چ شتێک پەشیمانی لە ژیان؟!
وەڵام/هیچ شت.
٦/لایەنی ڕۆحی کەسێکی چۆنی؟!
وەڵام/کەسێکی گرینۆکم زۆر بەهەستم زۆرپشت بەخۆم
ئەبەستم.
۷/هەنێک لایەنی کێش و باڵات ئاشکرا بکە؟!
وەڵام/کێشم ٦٥کیلۆم باڵام ۱٦۷سم.
۸/تەمەن چەنە؟
وەڵام/۳٠ساڵم.
۹/خۆشەویست هەیە؟!
وەڵام/پرسیاری ۹و۱٠لای خۆم پێم وایە
جوانتر بمێنتەوە هەندێ جار چیرۆکەکان بە داخراوی جوان ترن نەک بەکراوەی چونکە کەم کەس
چیرۆکی تۆ بە جوانی دەبین.
۱٠/ئاشق بووی؟!
وەڵام/هەر وەڵامی پێشتر کە وتم.
۱۱/ڕابردووت لەگەڵ کەس هەیە؟!
وەڵام/ئەی من لەکوێوە هاتوم لە ڕابردووەوە.
۱۲/هەودا کەی دەستی کرد بە کاری ڕاگەیاندن؟!
وەڵام/لەتەمەنی مناڵیەوە ساڵی 2000 لە تەلە فیزۆنێکی
لۆکاڵی زەحمەت کێشانەوە.
۱۳/هاوسەرگیریت کردووە پێشتر لای هەنێک کەس مەراقە هۆکاری چی بوو لەیەک جیابوونەوە
؟!
وەڵام/بەڵێ هاوسەر گیرم کردوە خاوەنی کچێکی شیرینم
لەدوای بۆ جیا بونەوەش ساڵی 2012لە زۆربەی ڕۆژنامەو گۆفارەکان ڕونکردنەوەم دا پێم وانیە
ئێستا هیج گرنگی هەبێت.
۱٤/ئامادەیت جارێکی تر بگەڕێتەوە بەهاری دووەمی تەمەن؟!
وەڵام/پێم وانیە ئەوە تەنها بەهاربێت نەخێر ئامەدەنیم
لەئێستایە.
۱٥/پێت خۆشە ڕۆژێک لە ڕۆژان ئاهورا ببێتە هەودا ئەحمەدێکی تر؟!
وەڵام/نامەوێت چونکە دەزانم چیم تێپەڕاندوە چیش
بەڕەو ڕوم دێت نامەوێت دوبارەکەی بۆ خۆشەوستان ببینمەوە.
۱٦/قوورس نییە بۆت ڕۆڵ بینینی ۲ کەس لەیەک کاتدا
بۆ کچەکەت؟!
وەڵام/نانە خێر هەر ڕۆڵێک ببینم لە ژیانم گرنگ ئەوەیە
ئەوەبم کەدەیانەوێت.
۱۷/سەرەتا لە کوردسات بە پڕۆگرامی کێبڕکێ ناسرای ،ئافرەتێکی چاونەترس و بوێر
بویت لەو کاتە ،پەشیمان نیت لێی؟!
وەڵام سەرەتای من وەک ئاماژەم پێکرد پڕۆگرامی مناڵان
بو تائستاش شانازی پێوە دەکەم و بیری ئەکەم کورسات یش وێستگەیەکی گرنگی من بوو.