پەیامنێرە دیارەکەی کەناڵی ڕووداو وێنەیەکی نوێی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە

فەرهاد دۆڵەمەڕی پەیامنێری دیاری تۆڕی میدیایی ڕووداو، وێنەیەکی نوێی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردووەتەوە کە بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی هاوسەرەکەیەوە بڵاویکردووەتەوە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، فەرهاد دۆڵەمەڕی وێنەیەکی نوێی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی "ڕۆژی بوونت پیرۆزبێت هاوژینەکەم، هیوای تەمەن درێژیت بۆ دەخوازم" و زۆرێک لە هەوادارانیشی هیوای بەختەوەرییان بۆ خواستوو.

فەرهاد دۆڵەمەڕی یەکێکە لە پەیامنێرە دیارەکانی ڕووداو و مانگی ڕابردوو ئاشکرایکرد کە هاوسەرگیری ئەنجامداوە و ئەوکات نوسیبووی "دەستپێکی ژیانی نوێ".




AM:11:10:29/10/2016