ڤیدیۆ...هونەرمەندێكی زۆر ناسراو بە تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی دەستگیردەكرێت

ئەستێرەی بەناوبانگی مەغریبی سەعد موجەرەد بەتۆمەتی دەستدرێژی سێكسی دەستگیر دەكرێت.

سەعد موجەرەد بەتۆمەتی دەستدرێژی سێكسی و ئازاردانی كچێكی فەرەنسی تەمەن 20 ساڵ دەستگیر دەكرێت و لەئێستاشدا دادگا لێكۆڵینەوە لەسەر كەیسەكە دەستپێكردووە ڕۆژی دووشەممەش یەكەم دانیشتنی كەیسەكە بەڕێوە دەچێت.

بەپێی زانیارییەكان ئەو كچەی شكاتەكەی كردووە لەگەڵ موجەردا بینراوە، دوای ئەنجامدانی پشكنینەكانیش چەندین برینداری ئاسەواری ئازاردان بە جەستەیەوە دەركەوتووە، ئەمەش وایكردووە دادوەر ڕێگە بە ئازادكردنی ئەو هونەرمەندە نەدات بە كەفالەت بڕیاری دەستگیر كردنی كاتی بۆ دەربكات.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنانەی لۆمۆدی فەرەنسی، دۆسییەكەی سەعد زۆر ئاڵۆزە و ئەگەری زۆرە سزای 15 ساڵ زیندانی بۆ دەربكرێت، بەڵام پارێزەرەكەی ئەو هونەرمەندە ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە و دڵنیایە لە بێتاوانی بریكارەكەی، ئاشكراشی كە ئەم كارە بۆ تۆڵە كردنەوەیە.

دوای بڵاوبونەوەی هەواڵەكەش دیارترین هونەرمەندەكانی عەرەب لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە پشتگیر سەعد موجەرەدیان كردووە و هیوایان خواستووە بە زووترین كات لەو تۆمەتە ڕزگاری بێت. 



PM:04:21:29/10/2016