وەرزی چوارەمی پرۆگرانی ئەرەب ئایدڵ دەسپێدەكاتەوە و وەك وەرزەكانی پێشوش پێشبینی سەركەوتنێكی گەورەی بۆ دەكرێت.
ڕۆژی هەینی 4/11/2016 وەرزی چوارەمی پرۆگرامی ئەرەب ئایدڵ دەستپێدەكاتەوە و چەندین بەهرەمەند لە چەند وڵاتێكی جیاوازە بەشداری تێدە دەكەن، لەئێستاشدا كەناڵی (MBC) دەستی كردووە بە پەخش كردنی ڕیكلامی پرۆگرامەكە.
ئەندامانی لیژینەی ئەو وەرزەی ئەرەب ئایدڵ هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە وائیل كفوری و نانسی عەجرەم و ئەحلام و حەسەن شافیعی پێكهاتوون و ئەوان ڕای خۆیان لەسەر دەنگ و شێوازی گۆرانی وتنی بەشداربووەكان دەڵێن، بەو پێیەش چەند بەشداربوویەك دەگەنە قۆناغی ڕاستەوخۆی پرۆگرامەكە كە لە 16ی مانگی كانونی یەكەمدا دەستپێدەكات.
بەپێی زانیارییەكان ئەمساڵیش چەند كوردێك تێستی وەرگرتنیان كردووە و دوای ئەوەی لە قۆناغی سەرەتادا سەركەوتنیان بەدەستهێناوە، لەئێستاشدا ئەو كەسانە گەشتی وڵاتی لوبنانیان كردووە تا لە بەردەم چوار ئەندامە سەرەكییەكەی لیژنە گۆرانی بڵێن، بەڵام تائێستا دەرچوونی هیچ بەشداربووەیەكی كورد بۆ قۆناغی پەخشی ڕاستەوخۆ ئاشكرا نەبووە.