ساز ئاسۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە

خانمە پێشکەشکاری شۆخ و شەنگ، ساز ئاسۆ پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە باس لە بەشداریکردنی پڕۆگرامێک دەکات سەبارەت بە کچانی سەرکردە.

ساز ئەمساڵ بەشداری پڕۆگرامێکی کرد بە ناوی Women2Women کە تایبەتە بەو کچانەی کە ڕۆڵ لە کۆمەڵگاکەی خۆیان دەبینن و تەمەنیان لە نێوان ١٥ بۆ ١٩ ساڵ بوو، کە ئەو پڕۆگرامە تایبەت بووە بە کچانی سەرکردە و ڕاهێنانیان پێکراوە،

ساز ئاسۆ ته‌مه‌نی 24 ساڵه ‌و خاوه‌نی 8 بڕوانامه‌ی زانستییه ده‌رچووی به‌شی بزنسه‌ له‌ زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌ سلێمانی و دوای دەرکەوتنی وەک پێشکەشکاری پڕۆگرامی شاجوانی ٢٠١٦ی کوردستان بووە خاوەنی ناوبانگێکی زۆر و پێشتریش لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو پێشکەشکار بووە.





PM:07:14:30/10/2016