ماڵپەڕی بەناوبانگی جیهانی گۆگڵ، یادی لەدایكبونی هونەرمەندی گەورەی عەرەب وەدیع سافی دەكاتەوە.
ڕۆژی 1/11 ماڵپەڕی گۆگڵ پەڕەی یەكەمی كردنەوە و لۆگۆی تایبەتی خۆی لە وڵاتانی عەرەبی دەگۆڕێت بۆ وێنەیەكی وەدیع سافی كە لەسەر كورسییەك دانیشتووە سەرقاڵی ژەنینی عودەكەیەتی و لەپشتیشێوە دار سنەوبەرێك هەیە كە بە هێمای سەرەكی لوبنان دادەنرێت و لە ئاڵاكەشیاندا دەبینرێت.
هەوادارانی ئەو هونەرمەندە دڵخۆشی خۆیان بەو یادكردنەوەی گۆگڵ دەربڕیوە و بە كارێكی جوان و ناوازە وەسفیان كردووە.
وەدیع سافی لە 1/11/1921 لە لوبنان لە دایكبووە و ساڵی 1938 دەستی بەئەنجامدانی كاری هونەری كردووە و بۆتە یەكێك لە دیارترین و گەورەترین هونەرمەندان لە مێژووی هونەری عەرەبیدا كە خاوەنی سەدان گۆرانی و ئاواز و چەند فیلم و شانۆگەرییەكە.
ئەو هونەرمەندە لە 11/10/2013 لە تەمەنی 92 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.