ڤیدیۆ...هونەرمەندێكی ناسراو كورد هاوسەرگیری دەكات

هونەرمەندی لاو بڕوا تەها ژیانی هاوسەرگیری پێكدەهێنێت و ڤیدیۆیەکی جیاوازيش بڵاودەكاتەوە.

بڕوا تەها لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك گرتەیەكی ڤیدیۆی جیاواز بڵاودەكاتەوە كە تێیدا خۆی هاوسەرەكەی دەردەكەون كە كچێكی كوردە بە ناوی تارا.

ئەو هونەرمەندە ڕۆژی 18/9 ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە بەڵام بۆ هەواڵەكەی تا ئەم كاتە ئاشكرا نەكردووە، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكەشدا نوسیوێتی "خۆم و ژن و ژیان، هیوادارم هەمووتان بگەن بە هیواكانی ژیانتان و دڵخۆش بن".

ئەو هونەرمەندە گرتەكانی خۆی و هاوسەرەكەی خستۆتە سەر گۆرانی (عبالی) ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی ئیلیسا كە تایبەتە بە هاوسەرگیری، لە ڤیدیۆكەشدا بڕوا كاری ڕێكخستن و ئارایشت بۆ هاوسەرەكەی ئەنجام دەدات و دواتر لەشوێنێكی سروشتی سەرنجڕاكێشدا پێكەوە سەما دەكەن.




PM:02:52:01/11/2016