كەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەری یادی 20 ساڵەی دامەزراندنی دەكاتەوە و وەرزێكی نوێی كاركردنیشی دەسپێدەكات.
كەناڵی ئەلجەزیرە بەشێوازێكی تایبەت، یادی 20 ساڵەی دامەزراندنی دەكاتەوە و هەمان ئەو بێژەرەی لە ساڵی 1996 یەكەم گەشتی هەواڵەكانی ئەو كەناڵەی پێشكەش كرد، وەرزێكی نوێ كاركردن دەكاتەوە.
دەستپێكی نوێی كەناڵەكە بە بیرخستنەوەی یەكەم گەشتی هەواڵەكان بوو كە جەمال رەیان یەكێك لە دیارترین بێژەرەكانی ئەلجەزیرە پێشكەشی دەكات، دوای چەند چركەیەكیش رەیان دەردەكەوێتەوە و بە خوێندنەوەی پێشەكییەك كە باس لە ئامانج و پەیامی كەناڵەكە دەكات گەشتی هەواڵەكان لەگەڵ بێژەرێكی لاودا دەستاودەست دەكات.
كەناڵەكە لەئێستادا كارەكانی لە باڵەخانەیەكی نوێ ئەنجام دەدات و گۆڕانكارییەكی زۆری لە ستۆدیۆكانیدا ئەنجامداوە،بەمەش جیهان بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە و بۆتە باسی گەرمی میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، لەم وەرزشدا ئەو كەناڵە چەندین پرۆگرامی نوێ پێشكەش دەكات.