وێنە...چۆپی بەم شێوەیە پەیام بۆ توركیا دەنێرێت

خانمە هونەرمەندی ناسراو چۆپی فەتاح پەیامێك ئاڕاستە كاربەدەستانی توركیا دەكات.

چۆپی فەتاح لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام پشتگیری هاوسەرۆكان و پەرلەمانتارانی هەدەپە دەكات كە لەلایەن كاربەدەستانی توركیاوە دەستگیركران و داوای ئازكردنیان دەكات.

چۆپی وێنەیەكی سەلاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆكی هەدەپە بڵاودەكاتەوە لەگەڵ وێنەكەشدا دەنوسێت ئازادی بۆ دەمیرتاش، دواتریش گرتەیەكی ڤیدیۆی ئەو سەركردە كوردە بڵاودەكاتەوە كە لە پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنیدا بەدەم ژەنینی ئامێری سازەوە گۆرانی دەلێت، لەگەڵ ئەو گرتەیەشدا بە كرمانجی دەنوسێت "ئازادی ژ بو سەرۆكی هەدەپە، ئازادی ژ بو گەلێ كورد".




PM:03:15:05/11/2016