ڤیدیۆ...ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەم دوو هونەرمەندە ناسراوە، كەسە بەناوبانگەكان كۆدەكاتەوە

ئاهەنگی هاوسەرگیری هەردوو هونەرمەندی ناسراوی میسری حەسەن رەداد و ئیمی سەمیر غانم، بەناوبانگترین ئەستێرەكانی عەرەب كۆدەكاتەوە.

حەسەن ڕەداد و ئیمی سەمیر غانم لەیەكێك لە سەرنجڕاكێشترین شوێنە گەشتیارییەكانی باكوری میسری ئاهەنگێكی گەورەی هاوسەرگیری ئەنجام دەدەن و چەندین هونەرمەند و كەسایەتی ناودارایش ئامادەی ئاهەنگەكە دەبن.

لە ئاهەنگەكەدا زیاتر لە 60 هونەرمەند ئامادەبوون كە دیارترینیان هەردوو ئەستێرەی ناسراو سەمیر غانم و دەلال عەبدولعەزیزی دایكی و باوكی بوك و خانمە هونەرمەندی ناسراو دنیا سەمیر غانمی خوشكی بوون، هەروەها دیارترین ئەو هونەرمەندانەی دیكە كە ئامادەبوون بریتین بوون بە"میرفەت ئەمین، سەمیر سەبری، رەجا جەداوی، عەمرو یوسف، مەیس حەمدان، میرهان حسێن) چەندین هونەرمەندی دیكە.

بەهۆی ئەوەش كە ئاهەنگەكە لە دەرەوەی قاهیرە بووە، چەندین ئەستێرەی ناسراوی دیكەی میسری نەیانتوانیوە گەشت بكەن و ئامادەی ئاهەنگەكەبن، هەروەها هونەرمەندی گەورە عادل ئیمام كە پەیوەندییەكی بەهێزی هاوڕێیەتی لەگەڵ خانەوادەی بووك كۆیدەكاتەوە، دوای لێبوردنی لەو خێزانە كردووە كە بەهۆی گەشتكردنی بۆ تونس نەیتوانیوە ئامادەبێت.





PM:02:24:06/11/2016