هونەرمەندی کۆمیدی حەمکۆ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
فەیسبووک ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا دەردەکەوێت کەسێک پێی دەڵێت تۆ جاشیت
و بەو هۆیەوە توڕە دەبێت و لە خۆپیشاندانەکە دوردەکەوێتەوە.
ئەو هونەرمەندە لە وڵاتی بەریتانیا دەیەوێت بەشداری
خۆپیشاندانێکی کوردان بکات کە بۆ پشتگیری لە هاوسەرۆکان و پەرلەمانتارانی هەدەپە
ئەنجامدراوە دژی گرتنیان لە لایەن حکومەتی تورکیاوە.
له پاش
ئهوهی تۆمەتبار دەکرێت بە جاش بوونی، حهمكۆ بهسهر خۆپیشاندهرهكاندا هاوار
دهكات كه ئهو كوردهو بۆ پشتگیری له كورد هاتۆته نێو خۆپیشاندانهكه نهك بۆ
حزب و لایهنێكی دیاریكراو.
هەروەها حەمکۆ
لەسەر ڤیدیۆکە نوسیویەتی " ئەو چەند کەسە هێرشیان کردە سەر من و کامێرامانەکە و خەریك بوو کامێراکەی
بشکێنن پێیان وابوو ئیمە کەناڵی نەوتەکەین و لایەنگری پارتین لە کاتێك بێ ئاگان
لەوەی هەر خودی خاوەنی کەنالە نەوتەکە حەمکۆی لە
کار راگرت و لە هەمان کاتدا هەمووتان ئاگادارن کەوا حەمکۆ بێ لایەنی خۆی ڕاگەیاند
و وەك کوردێك خزمەت بە کوردایەتی دەکات ..."