دیاری ئەنوەر، پێشکەشکاری دیاری NRT کە یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی بواری شانۆ، بەشداری
لە شانۆگەرییەکی نوێدا دەکات کە گروپی هاوڕێیانی گەزیزە نمایشی دەکەن بە ناوی شەوی
بوکێنی.
گەزیزە عومەر، بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە،
لە ئێستادا سەرقاڵی پرۆڤەن بۆ نمایشکردنی شانۆگەری شەوی بوکێنی کە لە لایەن ئەوە وە
نوسراوە و دێرین حامد کاری دەرهێنانی بۆ دەکات و هەریەکە لە بەیان مەحمود و حەمە ڕەشید
هەرەس و دیاری ئەنوەر و شنیار ڕۆڵی تێدا دەبینن.
گەزیزە وتوشییەتی "ئەمە کارێکی تراژیدی
کۆمیدییە و بڕیارە لە سەرەتای مانگی دیسەمبەر لە سلێمانی نمایش بکرێت و دواتریش هەوڵدەدەین
لە شارەکانی دیکەی کوردستان و دەرەوەی کوردستانیش نمایشی بکەین".
دیاری ئەنوەر دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکان
بەشی شانۆیە و لە ئێستادا لەو پەیمانگایە مامۆستایە.