سنوور ئالانی بەم وێنەیەی هەزاران هەوداری سەرسام کردووە

خانمە هونەرمەند و پێشکەشكاری دیاری کەناڵی کوردسات، سنوور ئالانی وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە زیاتر لە پێنج هەزار هەوداری سەرسامییان بە وێنەکەی دەربڕیوە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، خانمە هونەرمەند سنوور ئالانی وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە زۆرێک لە هەودارانی سەرسامیی خۆیان بە جوانییەکەی دەربڕیوە.
سنوور لەسەر وێنەکە نوسیویەتی "‎هه‌موو دونیا ‎لێته‌وه‌ نزیڪـ بێت،‎ناگات بە ترپه‌ی دڵی ئازیزێڪ ‎گەر لە دورەوەش بۆت لێبدا"
سنوور ئالانی بە کچی کافرۆش ناسراوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە لە فیلمێکدا ڕۆڵی ئەو کارەکتەرە مێژووییەی گێڕاوە و هەروەها یەکێکە لە پێشکەشکارە دیارەکان و هاوسەری سەرتیپ بەختیارە کە ئەویش بە هەمان شێوە بێژەری کەناڵی کوردساتە.


 




PM:08:05:10/11/2016