وێنە...ئەو كچەی هونەرمەندە ناسراوەكە دەستدرێژی سێكسی كردەسەر هاتە دەنگ و وێنەکانی بڵاوکرایەوە

دۆسیەكەی هونەرمەندی بەناوبانگی عەرەب سەعد موجەرەد لە دادگا ماوەتەوە و ئەو كچەش كە دەڵێت موجەرەد دەستدرێژی كردۆتە سەرم دێتە دەنگ.

كچەكە ناوی لۆرا بریۆلە و تەمەنی 20 ساڵە لە بواری جوانكاری و نمایشی جلوبەرگدا كاردەكات، لە پەیامێكیدا لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە باس لە ڕووداوەكە دەكات.

ئەو كچە جەختی لەڕاستی ئەو ڕووداوە كردۆتەوە و باسی لەوە كردووە كە بەهۆیەوە لە بارودۆخێكی دەرونی خراپدایە بڕوای تەواویشی بە بێلایەنی دادگای فەرەنسی هەیە تا مافەكانی بۆ وەربگرێتەوە.

لای خۆیتەوە ئیبراهیم راشیدی پارێزەری موجەرەد لەلێدوانێكیدا ئاشكرای كردووە كە كامێراكانی چاودێری بێتاوانی بریكارەكەیان دەرخستووە و دیمەنەكان دەریدەخەن هیچ دەستدرێژی و هێرشێك لەلایەن موجەرەدەوە نەكراوەتە سەر ئەو كچە، ئەوانیش ئەو گرتانەیان وەك بەڵگەیەك پێشكەشی دادگا كردووە بۆیە چاوەڕوان دەكەن بە زوترین كات دادوەر بڕیاری ئازادكردنی ئەو هونەرمەندە دەربكات.





PM:04:48:12/11/2016