خانمە پێشكەشكاری ناسراو ئەڤین ئاسۆ پەیامێكی تایبەت بۆ ڕاگەیاندنكاری ناسراو ئارامۆ دەنێرێت.
ئەڤین ئاسۆ لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام بە بۆنەی ڕۆژی لەدایكبونی ئارامۆیەوە وێنەیەكی بڵاودەكاتەوە و جگە لە پیرۆزبایی كردن و هیوای تەمەن درێژی، بە مەزنترین و داهێنەرترین مرۆڤ ناوی دەبات.
ئەڤین لە پەیامەكەیدا نوسیوێتی "خۆشبەختم ئەمساڵیش تەمەن رێگەیدا یادی لەدایكبوونی ئازیزترین كەسی ژیانم بكەمەوە، یادی مامۆستاو هاوڕێو نزیكترینو خۆشەویستترین كەس".
ئەو پێشكەشكارە ئاماژەی بەوە كردووە كە ئارامۆ هەمیشە پشتو پەنای بووەو ئەوەی من پێی گەیشتووە ئەو خاوەنێتی.