وێنە...نیان عەبدوڵا دەركەوتەوە و بۆ یەکەمجار دوای نەخۆشییەكەی ئەم كارەی كرد

خانمە هونەرمەندی ناسراو نیان عەبدوڵا نوێترین وێنەی خۆی بڵاودەكاتەوە و بۆ یەكەمجاریش دوای نەخۆشكەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ سەر كارەكەی.

نیان عەبدوڵا لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك چەند وێنەیەكی نوێی بڵاوكردۆتەوە و كە لەگەڵ هاوڕێكانی لە شوێنی كارەكەی لە بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی گرتویەتی، لە وێنەكانیشدا هونەرمەندان  حەمە ڕەئوف كەركوكی و كاروان باڵەبان دەبینرێن.

نیان لەگەڵ وێنەكاندا نوسیوێتی "یەكەم ڕۆژی دەوام كردنم دوای نەخۆشیەكەم لەگەڵ هاوڕێ هونەرمەدە خۆشەویستەكانم چەند وێنەیەكمان گرت بەهیوام هەمیشە تەندروست باش بن چونكە بەڕاستی هەتا تەندروستیت تێك نەچێت نرخی لەش ساخی نازانین".

نیان عەبدوڵا ماوەی ساڵیكە توشی نەخۆشی شێرپەنجەی منداڵدان بووە و ماوەیەك پێش ئێستاش بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی ئەڵمانیای كرد.




PM:02:00:15/11/2016